ئەرک و ماف
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی گروپی هاوچەرخە و بە هاوکاری گەنجانی ڕێکخراوی N.P.Aی نەرویجی بەرهەمهاتووە. نوسین و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکان: بەرزان ئەنوەر، لایەق، ئەنوەر، سامان کەریم، هۆشمەند حەمەکەریم، ئیسماعیل ساڵح، دیاری مەهدی، فەرحان تاهیر. بەڕێوەبەری بەرهەم: فاتیح زاهیر. بەڕێوەبەری شانۆ: سامان کەریم. دیکۆر: لایەق ئەنوەر. ڕووناکی: فەرحان تاهیر. میکیاج: بەرزان ئەنوەر. جلوبەرگ: دیاری مەهدی. ئێکسسوار: هۆشمەند حەمەکەریم. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری هۆڵ، دیاری خالد. ڕۆژی ٦ی ١٠ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (سامان کەریم غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (محەممەد ئەحمەد عەزیز). لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: بەڕێوەبەری بەشی ڕۆشنبیری و هونەری خورماڵ، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (عومەر عەزیز عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٤ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,هومایون ساحیب کەریم