بەخشین و ئاڵوگۆڕکردنی کتێب

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-20


چالاکییەکی هونەریی ڕۆشنبیریی هاوبەشە، گروپی نمەی باران بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، وەک پلان و بەرنامەیەک بۆ بەنەریتکردنی ساڵانەی چالاکییەکە، بەئامانجی دەستڕاگەیشتن بەکتێب و ئاڵوگۆڕی کتێبخانەکان بەبێ پارە، ئەنجامیداوە. سەردانیکەر توانیویەتی هێندەی ژمارەی ئەو کتێبانەی بەخشیویەتی، کتێب بەرێتەوە و دوو کتێبیش بە دیاری وەربگرێت.

یەکەم: بە بەشداری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، ڕێکخراوی نوێ، پەیوەندی خوێندکاران و لاوان، ڕێکخراوی پێشڕەو، ئەنجومەنی ئافرەتان، ڕێکخراوی ژیار، ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان، ڕێکخراوی هەڵوێست، ڕێکخراوی کورد، ڕێکخراوی باران، ڕێکخراوی نووری حیکمە، ڕێکخراوی هەمیشە، ڕێکخراوی قوتابیان، کتێبخانەی هێمن، پەیمانگای بانگخوازان، یەکگرتووی خوشکان، ڕێکخراوی توانست، بە‌ چاودێری قائیمقامی قەزای مەرکەزی هەڵەبجه، لە ١٠ی ١٠ی ٢٠١٦ لە باخی گشتی کراوەتەوە.

دووەم: به ‌چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجه و‌ بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ڕێکخراوی هەمیشە، ڕێکخراوی ژیار، دەزگای ڕۆشنبیریی نووری حیکمە، پەیوەندیی خوێندکاران و لاوان، ڕێکخراوی پێکەوەژیان، کتێبخانەی هەڵەبجە، (گروپی بەرین) لە ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧ لە باخی گشتی کراوەتەوە.

سێیەم: بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجه و بە هاوبەشی گروپی ڕێژیان، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئەنیستتیوتی ژیار، پەیوەندی خوێندکاران و لاوانی کوردستان، ڕێکخراوی نوێ، گروپی هێزی گەنجان، ڕێکخراوی WOLA، کتێبخانەی هێمن لە ١٣ی ١٠ی ٢٠١٨ لە باخی گشتی کراوەتەوە.

چوارەم: بە هاوبەشی گروپی (ڕێژیان، دۆستانی کتێب، پێشەنگ) و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان کراوەتەوە. بۆ حەوانەوە، کۆڕ و چالاکیی کورتی موزیکیشی تێدا پێشکەشدەکرێت. زیاتر لە ٢٠٠٠ کتێبی تێدا نمایشکراوە. لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٠ لە باخچەی سەنتەری گەشەپێدانی لاوان کراوەتەوە.

پێنجەم: بە هاوبەشی گروپی ڕێژیان و گروپی دۆستانی کتێب و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان کراوەتەوە. بۆ حەوانەوە، کۆڕ و چالاکیی کورتی موزیکیشی تێدا پێشکەشکراوە. بەشداربووان دەزگای ڕوانگە، ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە، ئینستتیوتی ژیار، ڕێکخراوی شنروێی کاکەیی، ڕێکخراوی شاڕێ، کتێبخانەی باران، کتێبخانەی تاهیر غوڵامی. ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ٩ی ٢٠٢١ لە باخچەی سەنتەری گەشەپێدانی لاوان کراوەتەوە.

شەشەم: بە هاوبەشی دەزگای ڕوانگە، ڕێکخراوی شنروێی کاکەیی، ڕێکخراوی شاڕێ، ڕێکخراوی نافا، کتێبخانەی باران، گروپی ڕێژیان، گروپی دۆستانی کتێب، گروپی کتێبناسی و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان کراوەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ٩ی ٢٠٢٢ لە باخچەی سەنتەری گەشەپێدان کراوەتەوە. ٧٠٠٠ کتێبی تێدا ئاڵوگۆڕ کراوە. بۆ حەوانەوە، کۆڕ و چالاکیی کورتی موزیکیشی تێدا پێشکەشکراوە.

حەوتەم: چالاکیی ساڵانەی ڕۆشنبیریی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانە. بە بەشداری: کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە، ڕێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕێکخراوی شاڕێ، کتێبخانەی باران، گروپی دۆستانی کتێب، گروپی کتێبناسی. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٣ لە باخچەی سەنتەری گەشەپێدان کراوەتەوە. ئاڵوگۆڕی ئەو کتێبانەی تێداکراوە، کە بەشداربووان بۆ بەخشین دایانناون، کڕین و فرۆشتنی تێدا نییە. بەشداربووان دەتوانن بە ژمارەی ئەو کتێبانەی دایانناون، کتێب هەڵبگرنەوە لەگەڵ دوو کتێبی زیادەیش. بۆ حەوانەوە، کۆڕ و چالاکیی کورتی موزیکیشی تێدا پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەرکەوت بەهمەن) لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ مامۆستا (ئەرسەلان عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن,هومایون ساحیب کەریم

74

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گۆران معروف عارف

بە گۆران مەنشاوی ناسراوە، ٧ی ٣ی ١٩٨٠ لە بیارە لەدایکبووە، دواناوەندی ئیسلامی هەلەبجەی ساڵی ٢٠٠٧ تەواوکردووە. بە شداری چەندین ڤیستیڤاڵی لە شارەکانی هەرێم و عێراق کردووە: لەوانە: سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک، بەغداد، ڕانیەو ...هتد.  لە دەرەوەی هەرێمیش بەشداری چەندین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە. لەوانە: ٢٠١٥ لە تورکیاو  ٢٠١٦ لە ئێران و ٢٠١٧ لە میسر و سعودیەو ٢٠٢٣ لە پاکستان. چەندین خەڵات و بڕوانامەی وەرگرتووە. قورئانی بۆچەندین زاناو قورئانخوین وکەسایەتی دیار خوێندووە. لەوانە: محمود صديق المنشاوي ، د . عبدالفتاح الطاروتي ، أحمد حسنين، شيَخ احمد بن يوسف الازهري ، كمال بةختيار مصري ، مامؤستا  سليمي ، محمد نعمان فليثيني...هتد ئێستا بانگبێژ و قورئانخوێنە لە مزگەوتی ئوسامە لە هەڵەبجە، خێزاندارەو حاوەنی دوو منداڵە، لەهەڵەبجە نیشتەجێێە. 

خۆپیشاندانی ساڵی ١٩٧٧

حکومەتی عێراقی بۆ پشتیوانی هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ناو شاری هەڵەبجە ڕێپێوانێکی بەە قوتابیان و خوێندکاران دروستکرد، دروشمەکان بریتیبوون لە ئەمڕۆ ڕۆژی شادییە، ڕۆژی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە. بە ڵام لە درێژەی ڕێپێوانەکە دورشمەکان دژی حکومەت گۆڕان و بوویە خۆپیشاندانی خوێندکاران و سوکایەتی بە کومەت. لە ئەنجامدا پیاوانی ڕژێم چوونە خوێندنگای شارەزوور و ئەم خوێنکارانە گیران: (عوسمان عەلی بەورە ، مەولود باوەمراد، شێخەی مەلا جەلال، مەحمود محەمەد، نەهرۆ عەبدوڵا زروف، سەلاح ئەفراسیاب) دوار براونەتە ئەمنی سلێمانی و دوو مانگ لە زینداندا بوون.

هەورامانناسی

نووسین: د. عومەرعەبدالعزیز، م. کەمال ئەمین گوڵپی. بابەت: مێژووی هەورامان. چاپی یەکە، ناوەندی ڕێنوێن، ٢٠٢٦، سلێمانی. لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژیرلایە بۆ کولتور ڕۆشنبیرییە. ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەورامان و چەردەیەک لە کولتوور فەرهەنگی  ناوچەی هەورامان، پێکهاتە، جوگرافیاو زمان و ئایین و کەشوهەواو باخداری و پیشەسازی و ناوی شارو شارۆچکەو گوندەکانی هەورامان. کورتەیەکی لەسەر ٢٣ گوندی هەورامان و  باسی ٢٦ زاناو شاعیری ناوچەکەی کردووە. لە گەڵ باسەکانی پیر و ژیرلاو سیاچەمانەو فەرەنجی و کڵاش و کۆمسا و سروشت.

بەمۆ پەروێز عزیزخان

پڕۆفیسۆرە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیە، لە نەوەی ئییبراهیم خانی دەلۆیە. نازاناوی دەلۆیان هەڵگرتووە.  ١ی١ی ١٩٨٠ لە دێی برایم خان لە سەرقەڵای کفری لە دایکبووە. ساڵی ٢٠١٠ لە کۆلیجی یاسای زانکۆی سلێمانی دکتۆرای وەرگرتووە. لە بوارەکانی  کارگێری، وانە وتنەوە، راوێژکاری یاسایی خزمەتی کردووە. لە زانکۆی، ساێمانی، جیهان – ساێمانی، گەشەپێدانی مرۆیی، کەرکووک، کۆلێژی پۆلیس، وانەی وتووەتەوە. خاوەنی دوو کتێب و نۆزدە توێژینەوەیە. ئەندامی سەندیکای مافپەروەرانە. ساڵی ٢٠٠٨-٢٠١٢  ڕاوێژکاری یاسایی بووە لە پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆیی زانکۆی دیئۆل.-ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان –سلێمانی بووە. ڕاوێژکاری پەرلەمان بووە بە گرێبەست. یاریدەدەری زانکۆی جیهان –سلێمانی بووە بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران بووە. خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە. 

سومەیە قادر حەمەساڵح

بە سومەیە هەڵەبجەیی ناسراوە. ساڵی ١٩٨٧ لە هەلەبجە لە دایک بووە. دەرچووی ١٢ی ئامادەییە. لە ڕادیۆی یەکگرتوو دەستی بەکاری میدیایی کردووە. پاشان لە ڕادیۆی کوردستان نوسینگەی هەلەبجە کاریکردووە. بۆ ماوەی چوار ساڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری چەندین بەرنامە بووە لە ڕادیۆی شارەزوور. لەوانە: بەرنامەی دوانگە، تاکی هۆشیار، ڕێچکە، پرسیار و دیاری، ..هتد. ئێستا لە میدیای نوێ کار دەکات. بەشداری چەندین خولی ڕێکخراوەیی و ڕۆژنامەنووسی کردووەو چەندی بڕوانامەو خەڵاتی بەدەستهێناوە. لەوانە : ڕێکحراوی ئەنجومەنی لاوانی عێراق پڕۆەی بنیاد بە پلەی نایاب. بەرهەمی بەنزاکان دەستپێدەکەمی بڵاوکردووەتەوە. لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

هۆدە

شانۆییە. بەرهەمی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەیە. بە هاوکاری ئۆفیسی کلتوری قوباد تاڵەبانی. نووسین و دەرهێنانی : هۆگۆ هەڤاڵ. بە سوود وەرگرتن لە لە شانۆیی دورگەی پەرتووک. ئەکتەرەکان: هەردی هادی، هامیار حەمەومین، کارۆ سۆران، ڕەزوان حەیدەر، پارسا هەورامان. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەمەد عەبدوڵا.دیکۆر : ئەردەڵان کاکەیی. ڕوناکی: سۆزیار حەمید،  هونەری: ساسان فەرهەنگ. گرافیک دیزاین: ڕێبین حەمەومین. ڕۆژانی ٢ی ١٠ی ٢٠٢٦ تا ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٦ لە سەر شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نماییشکراوە.