هەورامان

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 149

بنکەى وەرزشی

بنکەیەکى وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە و سەر بە لیژنەی ئۆڵمپی سلێمانی بووە. پاش یەکگرتنەوە خراوەتە سەر لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان و لەگەڵ یانەی خورماڵدا تێکەڵکراوە. ساڵى ٢٠٠٤ دامەزراوە. چالاکیى وەرزشیى ئەم بنکە وەرزشییە، لەم بەشانەدا خۆى دەبینێتەوە: (تۆپى پێ، تۆپى بالە، تۆپى سەرمێز، وشوکونگ فو). لە ئێستادا لە گۆڕەپانی وەرزشی نەماوە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
  2. نامەیەکی (نەوزاد عەبدوڵا محەممەد) بۆ ئامادەکار، لە ١٨ی ٩ی ٢٠١٩.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (لوقمان عەزیز کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: ئامادەیی، قیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٥، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی,هومایون ساحیب کەریم

18

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هیوا

بنکەیەکى وەرزشییە. ساڵى ١٩٩٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. سەر بە یانەى وەرزشیى پەیام بووە. یارییە وەرزشییەکانى وەک (تۆپیپێ، تۆپى بالە، تۆپى سەرمێز)ى تێدا ئەنجامدراوە. بەشدارى چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیروانى کردووە.

زیاتر بزانە
بنکەى وەرزشی