یانەو سیاوچەمانە

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 37

گروپی هونەری

گروپێکی هونەرییە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن (سوبحان فەیروز، دڵسۆز عوسمان، سەرکاو فەیروز... هتد) دامەزاراوە، لە بواری کلتور و ئەدەب و ڕۆشنبیریدا کاردەکەن. بەپێی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە ٤٠٥٦ لە ١٧ى ٦ى ٢٠١٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوان لە سلێمانی تۆمارکراوە، (سوبحان فەیروز) سەرۆکی گروپەکەیە، ئامانجی یانەو سیاوچەمانە بریتییە لە گرنگیدان بە کلتور و ئەدەب، گرنگیدان بە ڕۆشنبیری و زمان، زیندوکردنەوەی ئەدەب و فەرهەنگی هەورامی، گرنگیدان بە بواری هونەری کرمانجی ناوەڕاست و هەورامی، ئۆفیسی ئەم گروپە کەوتووەتە گەڕەکی کانی قوڵکە، نزیک مزگەوتی مصعەب.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سوبحان فەیروز یەعقوب، لەدایکبووی ١٩٧٩، ناوەندی، خانەنشین، سەرۆکی گروپی یانەو سیاوچەمانە ٢ى ٤ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. تۆماری گروپی یانەو سیاوچەمانە، ژمارە (٤٠٥٦)، لە ١٧ى ٦ى ٢٠١٢.

ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد

19

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئۆردوگای ئەنزڵی

گروپێکی هونەرییە. بە (تیپی شۆڕش)یش ناسراوە. ساڵی ١٩٧٤ دوای ئاوارەبوونی خەڵکی هەڵەبجە و گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ ئۆردوگای ئەنزڵی لە سەرپێڵ زەهاو، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی هەڵەبجە و کوردستان، دامەزراندنی گروپێک بۆ ئەدەبیات و شانۆ و مۆسیقا و شێوکاری گەڵاڵە دەکەن. بە بیرۆکەی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام و ئەندامیی (فەوزی حەمەڕەشیدی ڕەسام، حەمیدی مەلا خەرامان، فریای شێخ حەسەن بەرزنجی، کەمال مستەفا، هاوار خەتات، عەبدولکەریمی قشڵاخە ڕووتەیی). چەند بەرهەمیان لە شانۆ و شێوکاری و مۆسیقا پێشکەشکردووە. لەوانە (ئەنجامی دیکتاتۆر، کورد نابەزێت یان بۆردومانی هەڵەبجە ١٩٧٤). لیژنەی هونەریی شۆڕش، کە لە: (ئەحمەد سالار و نووری وەشتی و ڕەئوف یەحیا) پێکهاتبوون، بەرهەمەکەیان هەڵدەبژێرن بۆ فیستیڤاڵی شۆڕشی گەلان لە بەرلین، بەڵام کارەساتی نسکۆ بەسەردا دێت و کارەکە ناکرێت.

زیاتر بزانە
گروپی هونەری