مین و تەقەمەنییەکان

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 33

مۆزەخانە

مۆزەخانەیەکی بچووکی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی ئەو گوللە و ساروخانەیە، کە کەسایەتیی دیاری کوردستان (هۆشیار عەلی بیاوێڵەیی) پاش گەڕانەوەی لە یابان، بیرۆکەی ئەم موزەخانەیەی بۆ دروستبووە. دوای ئەوەی زۆربەی جۆرەکانی مین و گوللەهاوەن و ساروخی هەڵگرتونەتەوە، پووچەڵی کردوونەتەوە و لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی (بیاوێڵە) دایناون. بە ئامانجی ئەرشیفکردن و وانەی پەروەردەیی و ناسین و دەستنیشانکردنی کۆمپانیا و وڵاتەکانیان و هۆشیاریی نەتەوەیی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی کورد و..هتد. لە سەردانیکردنی خەڵک و چەندین کاری هونەری و ڕاگەیاندندا، کەڵک لەم مۆزەخانەیە وەرگیراوە.

سەرچاوەکان:

  1. پیاوێک لە ناو دوکەڵی تەقینەوەدا، ئارام شەمێرانەیی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٣، ل٣٠.
  2. وێنەکانی مۆزەخانەکە، کە لە گەلەری جەلال عازەبانی نمایشکراون.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

20

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گوڵەخانە

کەوتووەتە‌ خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). سأڵی ٢٠١٤ لەسەر ڕووبەری (١٠٠م) لەلایەن (محەممەدی حاجی مەحموود)ی سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان دروستکراوه. چەندین کەلوپەل و کەرەستەی سەربازیی کۆن، ئۆتۆمبێل و ئامێری کۆنی کشتوکاڵی تێدا پارێزراوە. جگە لە میوانە تایبەتەکانی، کەسانی تریش سەردانیدەکەن.

زیاتر بزانە
مۆزەخانە