کوێخاکانی گوندی عەنەب
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
١- محەممەد حەمەئەمین شەریف: لە ساڵی ١٩٢٠ کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ کۆچیدواییکردووە
٢- ساڵح میران خالد: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە کیمیابارانی ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە. لەدوای ١٩٥٨ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە.
٣- مەحموود ساڵح عەلی: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا سەرەتای شۆڕشی ئەیلول کوێخای گوندەکە بووە. لە ساڵانی ١٩٨٠کانی سەدەی ڕابردوو کۆچیدواییکردووە.
٤- ساڵح میران خالد: ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ جارێکی تر بووەتەوە بە کوێخای گوندەکە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (حاجی محەممەد حەمەڕەشید مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (عەنەب)، لەدایکبوو: ١٩٤٤، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: وەستای بەنا، لە ٢٧ى ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئەیوب حاجی محەممەد حەمەڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٧ى ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی عەنەب