کوێخاکانی گوندی سازان
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
١- ئۆل محەممەد محەممەد سازانى : ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبووە. وەک یەکەم کوێخا ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٤٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
٢- عەبدوڵا سلێمان عەزیز حەیدەر: ساڵی ١٩١٤ لە گوندى (سازان) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٢ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە.
٣- محەممەد ئۆلمحەممەد محەممەد: ساڵی ١٩٢٠ لە گوندى (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە.
٤- مستەفا محەممەد ئۆلمحەممەد: ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سادق عوسمان عارف)، لەدایکبوو: ١٩٥١، بروانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە سلێمانى.
- لە ئامێزى سازاندا، سادق شێخ عوسمان سازانى، چاپى یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، ٢٠١٥، ل٥١ و ٥٢.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی