ئەنجومەنەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-14


لاپەڕەی 388

دەرەشیشى سەروو

١- کەریم محەممەد ساڵح: کە پێشتر کوێخا بووە وەک ئەنجومەن دیاریکراوەتەوە.

٢- ئەحمەد عەبدولقادر: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە.

٣- شادمان سەباح محەممەد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. تا ئێستادا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (نەوزاد کەریم ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (شادمان سەباح محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندەکە، لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

20

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. ‌ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە دروستکراوه، زیاتر لە ٢٠ ماڵ لەم پڕۆژەیە سودمەندبوون. ئاوەکەی لە کانییەکەی پیرداودەی (سەرکەن)ەوە ڕاکێشراوە و حەوزی بۆ خەزانی ئاوەکە دروستکراوە و دواتر بە بۆری دابەشکراوە بۆ دانیشتوانی گوندەکە.‌

زیاتر بزانە
دەرەشیشى سەروو