حاجی حەمەڕەحیمی خەرپانی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 167

حکایەتخوان

حیکایەتخوانە. ناوی (محەممەد حەمەڕەحیم شەمسەدین)ـە. ساڵی ١٩١٩ لە گوندی خەرپانی لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. حیکایەتخوانێکی بەناوبانگ بووە، گەنجینەی زانیاری و ڕووداوە مێژووییەکانی هەورامان و هەڵەبجە و ناوچەکەی لابووە، ساڵی ١٩٧٢ تا کۆچیدواییکردووە بەردەوام ڕۆژژمێری هەبووە و تیایدا جگە لە یادگاریی خۆی، ڕووداوە گرنگە کۆمەڵایەتی و مێژوویی و سیاسی و ئابورییەکانی تۆمارکردووە. ڕۆژژمێرەکانی بۆ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی سوودیانلێوەرگیراوە. ساڵی ١٩٤٨ بەشداری شەڕی فەڵەستین و جولەکەی کردووە. شێخ مەحموودی مەلیکی کوردستان و جەنەڕاڵ حەمەڕەشید خانی بانەیی بە گەنجی بینیوە. خەڵکێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی باخ و میرات و دیاریکردنی سنور سەردانیانکردووە، بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بۆ زۆر ناوچەی کوردستان ڕۆشتووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەدنان حەمەسەعید شەمسەدین)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: جوتیار، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عیزەت محەممەد بارام)، لەدایکبوی ١٩٤٧، پیشە، خانەنشین، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

19

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

باقی کەیخەسرە و هاواری

ناوی تەواوی باقی کەیخەسرەو فەتاحە، لە ساڵی ١٩١٣ لە گوندی هاوار لە دایکبووە، لە وەرگرتنی زانیاری چیرۆکی پێشیناندا، کەسێکی بەهرەدار بووە. سەرەڕای ئەوەی خوێندەواری نەبووە، بەڵام لە کۆڕ و کۆبونەوە و شەونشینییەکاندا بەشداربووە و هەموانی بە چیرۆک و بەسەر هاتەکانی ئەوکاتەی کوردستان و ناوچەکە کەمەندکێش کردووە. بەهۆی ناوبانگەکەیەوە بۆ دیوانی شێخ و بەگەکانی هەورامان میوانداریکراوە. شێخ سمایلی تەلار لە کەلار هۆگری چیرۆک و حەقایەتەکانی مام باقی هاواری بووە، کاتێک میوانی هاتووە، پیاوێکی بە تایبەت ناردوە بە دوایدا. حەکایەتی ڕۆستەم و زۆراب و شیرین و فەرهاد و چیرۆکەکانی هەزار و یەک شەوە و جۆرەها چیرۆکی پەندئامێزی زانیوە. لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی کۆڕەوەکەدا کۆچیدواییکردوە.

زیاتر بزانە
حکایەتخوان