جۆرج مارتن

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 86

حاکمی سیاسی

ناوی (د. جۆرج مارتن لییز/ (Dr. G. M. Lees )ـە. ڕۆژی ١٦ی ٤ی ١٨٩٨ لە ئيرلەندا لەدایکبووە. کۆلێژی لە (دوبلن) خوێندووە و لە ئەکادیمی شاهانە وەرگیراوە. لە دەستەی تۆپخانە و فڕۆکەوانی شاهانەدا کاریکردووە. وەک ڕێنیشاندەری فڕۆکەوانی چووەتە ميسر و دواتر ڕەوانەی میزۆپۆتامیا کراوە و لە داگیرکردنی شاری کەرکوکدا بەشداریکردووە. ماوەى نێوان ساڵانى (١٩١٩ بۆ ١٩٢١) جێگرى حاکمى سياسى بووە لە هەڵەبجە. لەکاتى شۆڕشى شێخ مەحمووددا، بۆ ماوەیەک لە ماڵەکەی خۆی لە هەڵەبجە لەلایەن لايەنگرانى شێخەوە گەمارۆدراوە، بەڵام بە فێڵ توانیویەتی خۆى دەرباز بکات. ساڵی ١٩٥٥ کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. دوو ساڵ لە باشورى کوردستان، د. جى. ئيم. لييز. و: فيرۆز حەسەن عەزيز، چاپی یەکەم، کوردستان، ٢٠١٩.
  2. هەڵەبجە (١٨٨٩-١٩٣٠)، عادل صديق عەلى، چاپی یەکەم، چاپ و پەخشى نوسەر، سلێمانى، ٢٠٠٨، ل١٠١-١١٠، ١٥٩.

ئامادەکردنی: د.عادل سدیق عەلی

16

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئی. جی. داگلس

یەکێکە لە ئەفسەرانی سیاسیی ئینگلیز. دوای ج. م. لیز (١٩١٩-١٩٢١) وەک یەکەم جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز لە هەڵەبجە و ماوەیەک جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە. پێشتر ئەفسەری دەزگای ئیداریی پێشووی سلێمانی بووە، دوای ئەمیش هەریەک لە ئەدمۆنز و مێجەر نۆئێل هەمان پۆستیان لە هەڵەبجە وەرگرتووه.

زیاتر بزانە
حاکمی سیاسی

مێجەر نۆئیڵ

ئەفسەری سیاسی و سیخوڕ، لیوا کۆلۆنێلە. ناوی (ئێدوارد ویلیام چارڵز نۆئێل)ـە و بە (مێجەر نۆئێل) ناسراوە. ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. لە بیرمینگهام، وێرکشایەر، ئینگلتەرا خوێندویەتی. یەکێکە لەو ئەفسەرە سیاسی و سیخوڕانەی بەریتانیا، کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خزمەتیانکردووە. نۆئێل سەرەتا وەک ملازم لە سوپای هیندستان کاریکرووە. ساڵی ١٩١٥ لە شاری ئەهوازی ئێران جێگری کونسوڵی ئینگلیز بووە. دواتر لە ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە لە ولویچ، کێنت، ئینگلتەرا خوێندوویەتی. ساڵی ١٩١٨ وەک هاوەڵ، لە ڕێکخستنی ئیمپراتۆریەتی هیندستان دەستنیشانکراوە. یەکەمین حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە لە شاری سلێمانی و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەدمۆنز وەک جێگری حاکمی سیاسی لە هەڵەبجە (لە مانگی ٤ی ١٩٢٢) مێجەر نۆئیل جێگەی گرتووەتەوە.

زیاتر بزانە
حاکمی سیاسی