وەهبی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 592

چێشتخانە

کەوتووەتە سەنتەری ناوبازاڕی شاری هەڵەبجە. مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە خاوەنەکەی (غاندی مەحموود محەممەد)ە وەستا (وەسفی)ی برای چێشتلێنەری بووە. پێشتر پێیوتراوە (لۆقەنتەخانە) و سەرەتا سەروپێخانە بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بەدواوە وەک چێشتخانە بەردەوامبووە.

سەرچاوەکان:

  1. داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، بەشی خزمەتگوزاری، بە هاوکاری(ئەکرەم محەممەد ئاغا).
  2. فیچەری هەڵەبجە تیڤی، (زیاتر لە نیو سەدەیە چێشتخانەی وەهبی خزمەتی میوانەکانی دەکات)، ٢٠٢١.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

20

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئیمام

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. لە سەرەتای سەدەی بیستەم دامەزراوە. خاوەنەکەی وەستا(ئیمامی لۆقەنتەچی) بووە. کاتێک (ئەحمەدموختار جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، لە ساڵانی بیستەکاندا و لە کەرکوک لە چێشتخانەکەی وەستا (ئیمام) بۆ نانخواردن لای داوە، پێشنیازی ئەوەی بۆ کردووە لە هەڵەبجەش چێشتخانەیەک بکاتەوە و ئەویش پێشنیازەکەی پەسەندکردووە. لە ئێستادا لە لایەن وەستا (ئازاد ئیمام)ی کوڕیەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

زیاتر بزانە
چێشتخانە