ئاشەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 508

خارگێلان

چەند ئاشێکی ئاون. سەرچاوەی ئاوەکەیان لە چەمی بیارە لەسەر جۆگەی هەزارگری نزیک زەردەهاڵەوە بۆ هێنراوە. جگە لە خەڵکی گوندەکە خۆی، گوندەکانی: دەرەقەیسەر، دەگا شێخان، گۆمەلار، دەوروبەریشی کەڵکیان لێ وەرگرتوون. ئاشەکان بریتیبوون لە:

١- شێخ سادقی گوڵپ: لە کاتی خۆیدا بەئاوی چەمی خارگێڵان، کە ئاوی بیارە و خەرپانی و چەند گوندێکی تری هاتووەتە سەر، کاریکردووە. خاوەندارێتی بۆ (شێخ سادقی گوڵپی) گەڕاوەتەوە و (دەروێش مەحموود) خارگێلانەیی، کاری لەسەر کردووە. ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٧٨ ئیشیکردووە.

٢- مستەفا بەگی جافرسان: کەتووەتە خوار زەردەهاڵ. چەند ساڵێک بە دەست نەوەکانی مستەفای خەسرەو بەگەوە بووە و دواتر سالار فرۆشتویەتی و بە (حاجی سەعیدی فەرەج زەردەهاڵی).

٣- حاجی ئەحمەد: کەوتووەتە دەرەقووڵە. هەتا ١٩٧٦ کاریکردووە.(خاڵۆ ئەسکەندەری کڵاوقوچ دەرەقەیسەری) ئاشەوانی بووە.

٤-کەلارا : سێ ئاشن. کەوتووەنەتە ڕۆهەڵاتی گوندی (خارگێڵان) لە تەنیشت چەمی خارگێڵان هەڵکەوتوون، کە ئاوی چەمی بیارە و گوندەکانی تری هاتووەتەسەر. لە ئێستادا تەنها شوێنەواریان ماوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٠ى ٩ى ٢٠٢٣، لە خارگێڵان.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار سەردار مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف)ی ئەنجومەنی گوندی (خارگێڵان)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: جوتیار، لە ٤ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خارگێلان.
  4. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ناسح ئەحمەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

20

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندی (خارگێلان). تایبەتە بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە. سەرەتا (کەریم بەگ) چووەتە لای (مستەفا بەگ)ی ناسراو بە (سالار) و ئەویش دوو ئینج ئاوی کانی هەزارگری لە چەمی بیارە بەخشیوە بە پڕۆژەکە. ساڵی ١٩٧٠ خەڵکی خێرخواز ئاوەکەیان لە سەرچاوەکەوە بە درێژیی دوو بۆ سێ کیلۆمەتر بە بۆری ڕاکێشاوە و کراوەتە عەمبارێکەوە، دواتر بەلوعەی ژنان، هی مزگەوت و بۆ ڕێبوارانی لەسەر دانراوە. پاش ڕاپەڕین چەند جارێک چاکسازی تێدا کراوە و لە ئێستادا لوولەکێشی بۆ تەواوی دێکە کراوە و ئاوەکە دابەشی ماڵان کراوە.

زیاتر بزانە
خارگێلان