زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە

زانیارینامەیەکی دەوڵەمەند بۆ زانیاری گشتی و زانستی بە زمانی کوردی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە. لێرەدا هەموو شتێک دەدۆزیتەوە.

قوبادی

یەکێکە لە عەشیرەتە گەورەکانی ناو جافی جوانڕۆ، کە بە شێوازی ئاخاوتنی جافیی کرمانجی ناوەڕاست دەدوێن و موسڵمانی سوننە مەزهەبن. بەهۆی ژمارەی زۆری خێزانەکانییانەوە، بەسەر هەشتا گوندی خۆرهەڵات و باشوری کوردستاندا نیشتەجێبوون، کە هەندێکیان کەوتوونەتە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە. ناوی قوبادی بۆ باپیرە گەورەیان دەگەڕێتەوە، کە ناوی (قوباد بەگی کوڕی ئەمیرخان کوڕی سەید ئەحمەد بەگی جاف)ـە. ئەم قوباد بەگە باوکی شاعیری نێوداری کورد (خانای قوبادییە).

زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی هونەری منداڵان

بەرهەمی هاوبەشی چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤە. لە ڕۆژی چەسپاندنی مافەکانی منداڵاندا بۆ باخچەکانی (هەڵەبجە، شنە، پەرییان، لەندی، بینایی، باخی میر، شەونمی حاجی محەممەد) سازیانکردووە. چەندین بەرهەمی میوزیک و ئۆپەرێت و هەڵپەڕکێی لەخۆگرتووە. لە ٢١ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی بۆنەکان چالاکییەکان پێشکەشکراوە و لە کۆتاییدا منداڵەکان خەڵاتکراون.

زیاتر ببینە

میر سەعید هەورامانی

یەکێکە لە سانەکانی هەورامان. لە بەهمەنی سێیەمەوە، چوارەم سانە. ساڵی ١٢٩٨ لەدایکبووە. کوڕی (میر جەلالەدینی باریە بەگی هەورامی)یە. بە (میر جیاشا) ناسراوە. ساڵی١٢٩٨ لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا دەسەڵاتی گرتوەتەدەست. دەستی لە ئاوەدانکردنەوەی مەڵبەندەکەیدا هەبووە و چوار بنکەی فەرمانڕەوایی دامەزراندووە. مزگەوتی جیاشای لە هەورامان و چەندین قەڵاو قوللەی دروستکردووە. ساڵی ١٣٩٦ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر ببینە

سەید سدیق سەرگەتی

شاعیری میللی و نوسەرە. ناوی (سدیق حەمەساڵح عوبەید)ە. ساڵی ١٩٤٦ لە سەرگەت لەدایکبووە. لەبەرئەوەی باوکی نەبووە، ساڵی ١٩٥١-١٩٥٢ یارئەحمەد بەگ دەیخاتە بەرخوێندن. دەرچووی‌ ئامادەییە و بە خولێکی سێ مانگی بووەتە مامۆستای نەهێشتنی نەخوێندەواری و دواتر لە کارگەی جگەرەی سلیمانی دامەزراوە. بەشداری شەڕی ئیسرائیلی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵە. خاوەنی کتێبی چاپکراوی (کورتەیەک لە مێژووی سەرگەت - هەورامان)ـە. لە شاری هەڵەبجە دەژی.

زیاتر ببینە

ئالان دڵشاد ڕەئوف

ساڵی ١٩٩٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ڕاگەیاندکار و کارمەندی تەندروستی بووە. دبلۆمی لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان هەیە. پێشکەشکار و ئامادەکاری چەندان بەرنامە بووە لە کەناڵی هەڵەبجەتیڤی. چالاکوان و ڕێکخەری دەیان چالاکی بووە. بڕوانامەی TOT هەیە. وەک ڕاهێنەر و لە ئەکادیمای بونیاد خولی گوتوەتەوە. ئەندامی کۆڕی خوێنەرانی شار بووە. دامەزرێنەری کەناڵی ناوخۆیی (UK٤) بووە لە بەریتانیا دەژی.

زیاتر ببینە

کەرتی ٣١ی بامۆک

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باشوری شاری هەڵەبجە. لە پێدەشت و بناری چیاکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٧٥٠ بۆ ١٣٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بامۆک) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٥١ لە ٣١ى ١٢ى ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٥٦٦ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢١٠ دۆنمە زەویی پشتاو دێم ١١٦٥ دۆنم و نۆ ئۆلک و بەردەڵان ٣٨٣ دۆنم و نۆ ئۆلک و ڕێگاوبان ١٦ دۆنم و یەک ئۆلک جێ_گوند ٩٤ دۆنم و شەش ئۆلک و پڕۆژەی پەلەوەر، دوو دۆنم و باخی بەراو ٢٤٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٤٤٠ دۆنم و ٢٢ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر ببینە

کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراوی کاپیتەڵ

کارگەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە دەروازەی شاری هەڵەبجە،‌ لە ناوچەی پیشەسازی. ساڵی ٢٠٢٢ دروستکراوە و برەوی پێدراوە. دەزگای کارگەکە پێکدێت لە: کارگەیەکی سێ مەتری و سێ پەمپ، ١٠ مکسەر، شۆفڵێک، گەڵابەیەک و بیری ئاو، مۆلیدەی کارەبایی و چەند ئامێرێکی تر... نزیکەی ٢٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. کەرەستەی خاوی لم لە دەربەندیخان و بوحس و چەو لە تەپەکوڕە و چیمەنتۆ لە سلێمانی دەهێنن. لە کارەکانی کارگەکە: دابینکردنی کەرەستە بۆ پڕۆژەی ڕێگاوبانی هەڵەبجە و پڕۆژەکانی حکومی و لە هەندێک دامەزراوەی شار و کۆنکرێتی ماڵاندا کاریان کردووە.

زیاتر ببینە

ئاراس محەممەد مەحموود ئاغاوەیس

ڕۆژنامەوان و شانۆکارە. سأڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی دیراساتی ئیسلامی لە هەڵەبجە خوێندووە. وەک ڕۆژنامەوان و شانۆکار و هونەری کاریکردووە. وەک بیژەری ڕادوێ و تەلەفزیۆن دەیان بەرنامەی پێشکەشکردووە. لە دەیان کورتە فلیمدا کاریکردووە. لە ستافی بەرنامەی توێشووی کامێرای تەلەفزیۆنی بزوتنەوە بووە. لە نێوان ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٦ لە چەندین شانۆ و فلیمدا بەشداربووە. لەوانە (مەملەکەتی ڕۆح، فاڵچی، عەرشی سکاڵا، هەڵەبجە و هەتوان، نامەکان، تابلۆی هەستانەوە، فلیمی ئیمان، سەمای کەنەسمەکان، باڵندەکاتی ناو خەردەل). بەرپرسی دەنگی ئیسلام، ڕادوێی هەڵەبجە بووە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان و فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەوانان و شورای قوتابخانەی هونەری هاکار و بۆردی ڕۆژنامەوانانی بزوتنەوە و ڕێکخراوی پاشایە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر ببینە

سەربەرد

دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی دەوروپشتیدا. هەردوو گوندی (چنار و مۆردین) لەیەک جیادەکاتەوە. بەرزییەکەی (١٤٥٨م) دەبێت. بە داری سروشتی دەوڵەمەندە. لەوەڕگایەکی گرنگی ناوچەکەیە.

زیاتر ببینە

کاریگەری ئاووهەوا لەسەر بەرهەمهێنانی سەوزەی هاوینە لە پارێزگای هەڵەبجە.

لێکۆڵینەوەی (د. مقداد عومەر عەبدوڵا)یە. ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کراوە. لێکۆڵینەوەکە لە سێ بەشی سەرەکی و چەند تەوەرەیەک پێکهاتووە. بەشی یەکەم بریتییە لە ناساندنی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی شوێن و سنوری کارگێڕی و بەرزی و نزمیی ڕووی زەوی و ئاووهەوا و سەرچاوە ئاوییەکان و خاک. بەشی دووەم بریتییە لە پەیوەندیی نێوان ئاووهەوا و بەرهەمهێنانی سەوزەی هاوینە و باسکردن لە ڕەگەزە گرنگە کاریگەرییەکانی ئاووهەوا. بەشی سێیەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافیی بەروبوومەکان و شیکردنەوەی ئاماریی بۆ دیاریکردنی کاریگەریی هەریەکە لە ڕەگەزەکانی ئاووهەوا لەسەر بەرهەمەکان کراوە. لە گرنگترین ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بریتین لە: بوونی دەشتی شارەزوور لە پارێزگاکە، کە بەڕێژەی ٣٥.٨% ڕووبەری گشتیی پارێزگاکەی پێکهێناوە و پشکی گەورەی بەردەکەوێت لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی سەوزەی هاوینەدا. بەهۆی بوونی خاکی بەپیت و بوونی سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و دەوڵەمەندیی بە ئاوی ژێرزەوی. جیاوازیی لە وەرزی بەروبوومەکان بەپێی ناوچە جیاوازە شاخاوی و دەشتییەکان. هەروەها کەمترین بەکاربردنی ئاو بۆ بەروبوومەکان لەمانگی ئازار و زۆرترین لە مانگی ئابدایە. هەروەها ڕووبەری چێنراوی سەوزەی هاوینە ڕێژەی ٤.٥%ی ڕووبەری پارێزگاکە دەگرێتەوە. ناحیەی سیروان زۆرترین ڕووبەری بۆ سەوزە هاوینییەکان هەیە.

زیاتر ببینە

هەموو بەرگەکان

لێرەدا هەموو بەرگەکان کۆکراونەتەوە، بەئاسانی بگەڕێ و ئەوەی دەتەوێت بیدۆزەوە.

شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم